ئاسیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئیڤێر بانێگا ڕووی کردە خولی سعوودی

یاریگا-دوای ساڵانێکی زۆر لە ئەزموونی خولی ئیسپانی، ئیڤێر بانیگا ڕووی کردە ئاسیا.

یانەی شەبابی سعوودی سەرکەوتوو بوو لە یەکلایی کردنەوەی گواستنەوەی ئیڤێر بانێگای یاریزانی سیڤییا لەسەر حیسابی ڕکابەرەکانی وەک ئارسیناڵ کە دەگوترا تۆپچییەکانی لەندەنیش لە هەوڵدا بوون بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی بانێگا.

گرێبەستی ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینیەکە لەگەڵ شەباب بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و هاوینی داهاتوو بە گواستنەوەکەی دەست پێدەکات، ئەوەش دوای ئەوەی گرێبەستی ناوبراو لەگەڵ سیڤییا کۆتایی دێت ق یانە ئەندەلووسیەکە نەیویست ماوەی مانەوەی بانێگای 31 ساڵ درێژ بکاتەوە.

پیشەگەرێتی بانێگا لە بۆکاجونیۆرزی وڵاتەکەیەوە دەستی پێکرد و زۆرترین خزمەتی لەگەڵ ڤالێنسیا بوو، دواتر ئەتڵەتیکۆ مەدرید و نیوڵز ئۆڵد بۆیز و پاشان ئینتەر میلان و سیڤییا.

بابەتی زیاتر

Back to top button