ئه‌ڵمانیا

بە تەنها دوو یاری لە بۆندسلیگا، هالاند ناوی خۆی بە ئاوی زێڕ نووسیەوە

یاریگا- دوای تەنها دوو بەشداریکردن لەگەڵ دۆرتمۆندی یانەی نوێی، ئێرلینگ هالاندی لاو توانی ناوی خۆی بخاتە سەر لاپەڕەی مێژووی ڕیکۆرد و ئامارەکانی بۆندسلیگا.

هالاند لە یاری یەکەمیدا بەرامبەر ئۆکسبۆرگ هاتریک و، بەرامبەر کۆڵنیش دوو جار تۆڕەکە بهەژێنێت. بەوەش بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولەکە لە دوو یاری سەرەتای خۆیدا پێنج گۆڵ تۆمار بکات. ئەو ژمارەیەش لە کاتێکدایە هەردوو یارییەکە وەک یاریزانی یەدەک هێنرایە یارییەوە.

لاوە نەرویژیە تەمەن 19 ساڵانەکە ئەم ساڵ بە ئاستێکی ناوازەوە لەگەڵ ساڵسبێرگی نەمسایی خۆی بە ئەورووپا ناساند و بوو بە جێی خواستی زلهێزەکانی کیشوەرەکە، بەڵام لە کۆتاییدا بە گرێبەستێک تا ساڵی 2024 بروسیا دۆرتمۆندی کردە وێستگەیەکیتر لە ژیانی پیشەگەرێتی خۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button