ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا هێرشبەرێکی پێشووی ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدان هێرشبەرێک وەک شوێنگرەوەی لویس سوارێز بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی دیاریۆ سپۆرت ئاشکرای کردووە بەرپرسانی بارسا دوای پێکانەکەی هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەکەیان، لە هەوڵی ئەوەدان پێش کۆتایی هاتنی گواستنەوەی زستانە، هێرشبەرێک بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆکانیان لەگەڵ رۆدریگۆ مۆرێنۆ هێرشبەری پێشووی ریال مەدرید و ئێستای ڤالێنسیا دەست پێکردووە.

ڤالێنسیا ئامادەیە گۆڵکارەکەی بە شێوەی خواستن بداتە بارسێلۆنا، بەو مەرجەی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکە بە شێوەی هەمیشەیی و بە بڕی 50 ملیۆن بگوازنەوە ریزەکانیان.

Back to top button