ئینگڵته‌را

سۆڵشایەر: کڵۆپ چوار ساڵی پێ چوو تا ئەم تیمەی ئێستا دروست بکات

یاریگا- ئۆڵی گونار سۆڵشایەر بە ناڕاستەوخۆ داوا لە هاندەران و کارگێڕی یانەکە دەکات کاتی زیاتری پێ بدەن تا بتوانێت مانچستەر یونایتد بگەیەنێتەوە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی.

ڕاهێنەرە نەرویژیەکە لەو بارەیەوە یۆرگن كڵۆپ و لیڤەرپوولی کرد بە نموونە و گوتی: “کڵۆپ چوار ساڵی پێ چوو تا ئەم تیمەی ئێستای دروست بکات و ئەم ئاستە زۆر باشەی ئێستا پیشان بدەن. بۆیە بێ گومان، وەک زۆرجاریتر وتوومە، چارەسەرەکە وا بە خێرایی نابێت.”

لە بارەی ڕەخنەکانیشەوە ناوبراو گوتی: “بێ گومان هەمیشە ڕەخنە بوونی دەبێت. لەم یانەیە پێوستە ڕەخنەکان قبووڵ بکەیت، دەبێت لە ڕووی هۆشمەندیشەوە زۆر بەهێز بیت، ڕەنگە بەهێزتر لە هەر جێگەیەکیتری جیهان.”

ئەم قسانەی سۆڵشایەر دوای دوو شکستی لە دوای یەک هات لە پریمەرلیگ لەسەر دەستی یانەکانی لیڤەرپووڵ و بێرنلی. ئێستا مان یو بە 34 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیە، بەڵام یانەکانی تۆتنهام و ۆوڵڤرهامپتنیش هەمان ژمارەی خاڵیا  هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button