ئیسپانیا

تیروپشكی یاریەكانی جامی شای ئیسپانیا

یاریگا: وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوە بچێت دوای ئەوەی ناوی سەرجەم یانەكان بۆ قۆناغی داهاتوو ئاشكرا بوو.

تیروپشكەكە ئەمڕۆ كاتژمێر 3 بە كاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت بە بەشداری 10 یانەی لیگا ئەوانیش ( ئۆساسۆنا ، سێڤیا، بارسێلۆنا ، ئەتلەتیك بلباو ، گرانادا ، ڕیاڵ مەدرید ، ڤالینسیا ، ڤیا ڕیاڵ ، ڕیاڵ سۆسیداد، لیگانێس) وە هەروەها بەشداری چوار یانەی پلە دوو ( ڕیاڵ زەراگۆزا، تینیریفی، میراندیس، ڕایۆ ڤالیكانۆ) هەروەها دوو یانەی پلە سێ ئەوانیش ( باداجوز كولتورال ودیپۆرتیڤۆ لیونیسا).

تیروپشكەكە كراوەیە و ئەگەری هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەك هەیە و هەروەها ئەگەری بینینی كلاسیكۆش هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button