فه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان بەرگریكارێكی لەدەست دەدات

یاریگا: یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد كەوا ماركینهۆسی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەكەی بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە بەهۆی پێكانەوە.

بەرگریكارە بەڕازیلیەكە تووشی پێكان بوو لە ئەژنۆیدا لە كۆتا یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ڕیمس لە جامی فەڕەنسا.

ڕاهێنەری یانە فەڕەنسیەكە پێی وایە پێكانەكەی بەرگریكارە بەڕازیلیەكە سەخت نیە بەڵام پێوویستە یاریزانەكە بۆ ماوەی سێ هەفتە پشوو وەربگرێت.

بە پێی بەیاننامەی فەرمی یانەكە بێت یاریزانەكە دەگەڕێتەوە یاریگاكان پێش ڕووبەڕووبوونەوەی بروسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button