فه‌ره‌نسا

توچێل: نابێت مباپێ بە پێلێ بەراورد بکرێت

تۆماس توچێلی راهێنەری یانەی پاریسان جێرمان رایگەیاند، مباپێ توانای هەموو شتێکی هەیە بەڵام ناکرێ بەراورد بکرێت بە پێلێی بەڕازیلی.

بڕیارە رۆژی سێشەممە مباپێ و پێلێ لە پاریس چاویان بەیەک بکەوێت و پێشتر ئەو دوو یاریزانە ستایشی یەکدیان زۆر کردووە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی ئەوەی ئایا بەرواردکردنی مباپێ بە پێلێ دروستە، توچێل گووتی:

“ئەو دەتوانێت ئامانجەکانی بەدەست بهێنێت، توانای بەدەست هێنانی هەر شتێکی هەیە، بەڵام بەراوردکردنی بە پێلێ هیچ یارمەتی نادات”

“ئەمە تەرکیزی ئەو تێک دەدات، ئەوەی بۆ ئەو تەنها هەلە  و گرنگە، راهێنان و یاریگاکانە”

“هەمووان دەڵێن ئەو جیاوازە، ئەمەش ئەرکی سەختر دەکات”

“ئەوەش ناشاردرێتەوە کە ئەو یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە، وەکو قرش بۆنی خوێن بکات وایە لە یاریگا”

بابەتی زیاتر

Back to top button