ئه‌مریکا

یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا داوا لە میسی دەكات بارسا جێبهێڵێت

یاریگا: خافێرماسكیرانۆ یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ئێستای ئیستوندیانتس داوا دەكات لیۆنێل میسی بگەڕێتەوە ئەرجەنتین.

لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت ماسكیرانۆ ووتی: هەموو شتێك دەكریت ڕووبدات، سەبارەت بە میسی شتەكە دەگەڕێتەوە بۆ حەزی یاریزانەكە كە بیەوێت لە ئەرجەنتین كۆتایی بە یاریكردنی بهێنێت.

هەروەها ووتیشی: بێگومان ڕای خێزانەكەشی گرنگە ،  ئەگەر میسی بگەڕێتەوە دڵخۆش دەبم چونكە خۆشی و چێژ دەكەوێتەوە خولەكە و وڵاتەكەش.

بەردەوام بوو ووتی: گەڕانەوەم بۆ وڵاتەكەم هەمان قەبارەی گەڕانەوەی لیۆ نیە، چونكە ئەو باشترین یاریزانی جیهانە جێگایەكی گەورەی هەیە لە دڵی هاندەراندا.

ئەفسانەكەی بلاوگرانا 708 یاری لەگەل بارسێلۆنا ئەنجام داوە و توانیویەتی 620 گۆڵ تۆمار بكات و هەروەها 34 نازناو بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button