ئیتاڵیا

ساری: كریستیانۆ بەهرەی نائاسایی تێدایە

یاریگا: ماوریسۆ ساری ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پێی وایە ئەستێرەی یانەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانایەكی زۆر و بەهرەیەكی نائاسایی تێدایە.

یوڤێنتوس توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ڕۆما بباتەوە.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە ساری ووتی: بەشێوەیەكی جوان لە یاریەكە دەركەووتین، لایەنی باشی یاریەكە بووین، سەرجەم یاریزانەكان لە ئاستێكی نایابدا بوون.

هەروەها ووتیشی: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەموو كات لە توانایدا هەیە جیاوازی درووست بكات، ئەو یاریزانێكە توانایەكی گەورەی هەیە لە تۆپی پێدا، كە هەموو كات ڕێڕەوی یانەكە بەشێوەیەكی باشدا دەبات.

بابەتی زیاتر

Back to top button