ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایەرن لە ئێستاوە بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی کۆتینهۆ داوە

یاریگا-یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی ئامادەنیە گرێبەستەکەی فیلیپ کۆتینهۆ بکات بە هەمیشەیی پاش کۆتایی هاتنی  گرێبەستەکەی لە هاوینی ئەمساڵدا.

لە مانگی یەکی ساڵی پاردا، کۆتینهۆ لە بارسێلۆناوە بە خواستن پەیوەندی بە باڤاری کرد بۆ ماوەی وەرز و نیوێک، بەگوێرەی بیڵد بەرپرسانی بایەرن رازی نین لە ئاستی ئەو یاریزانە و ئەو بەندەی گرێبەستەکەی کارا ناکەن کە تێیدا یانە ئەڵمانییەکە دەتوانێت بەیەکجاری بیکڕێتەوە.

کۆتینهۆ لەم وەرزە حەوت گۆڵی لە ٢٣ یاریدا تۆمارکردووە بەڵام جارێکیتر شکستی هێنا لەوەی بتوانێت بەهەمان ئەو ئاستە بگاتەوە کە لە لیڤەرپوول پێشکەشی کرد و رۆیشتنی لە بارساش بەهۆی خراپی ئاستی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بوو لە بلەوگرانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button