ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام جێگرەوەی کەینی لە ئیسپانیا دۆزییەوە

یاریگا-یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یەک هەنگاو دوورە لە گواستنەوەی ویلیان خۆزێی هێرشبەری ریاڵ سۆسیداد.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا هەموو شتێک بەباشی دەچێتە پێش بۆ گواستنەوەی ویلیان و ئەگەری ئەوە زۆرە رۆژی چوارشەممە ناوبراو بەرەو لەندەن گەشت بکات. ئەمەش پاش ئەوەی تیمەکەی مۆرینهۆ، هاری کەینی گۆڵکاری یەکەمی تاوەکو مانگی چوار بەهۆی پێکان لەدەستدا و ئەگەری ئەوەش هەیە تا کۆتایی وەرز نەگەڕێتەوە.

گۆڵکارە بەڕازیلییەکە ساڵانێکە ناوی لە لیستی ١٠ گۆڵکارەکەی لالیگا دەبینرێت و سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵ سۆسیداد ٧٠ ملیۆن یۆرۆیە. بەپێی سەرچاوەکە، گواستنەوەکە هەمیشەییە و نرخی کەمتر دەبێت لە سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی. ویلیانی ٢٨ ساڵ لەم وەرزەدا خاوەنی هەشت گۆڵە بۆ سۆسیداد.

بابەتی زیاتر

Back to top button