ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

باوكی ئاشكرایكرد: كاڤانی نزیكە لە پەیوەندیكردن بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە

یاریگا: باوكی ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ئاشكرایكرد كەوا كوڕەكەی نزیكە لە پەیوەندیكردن بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

لیۆناردۆ ڕاهێنەری یانە فەڕەنسیەكە ئاشكرایكرد كەوا یاریزانەكە داوایكردووە یانەكە جێ بهێڵێت.

باوكی یاریزانەكە لە بەرنامەی شیرینجیتۆ ووتی: كاڤانی دەیەوێت بچێتە یانەیەكی دیكەی ئەوروپا ، ئەو دڵخۆد دڵخۆش دەبێت ئەگەر بچێتە ئەتلەتیكۆ مەدرید.

هەروەها ووتیشی: دیگۆ سیمۆنی دەیەوێت بیگوازێتەوە، هەروەها ڕاهێنەری پاریسیش دەڵێت پێویستمان پێی دەبێت بۆ كێبڕكێ كردنی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە كۆتایشدا ووتی: لەو باوەڕەدام ئێستا كاتێكی باشە بۆ پەیوەندیكردنی بە یانە ئیسپانیەكەوە، بێگومان چەندین یانەی دیكە دەیانەوێت بیگوزنەوە ڕیزەكانیان، بەلام پێویستە یانەكەی چی ووت لە بڕیارەكەیان دەرنەچێت، ئەگەر كاڤانی ئامادە بێت ئەوا بێگومان ئەتلەتیكۆ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button