ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

تۆخێل: مباپی و نەیمار دوانەیەكی لێك تێگەشتوون

یاریگا: تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێی وایە كە دوو ئەستێرەی یانەكەی نەیمار و مباپی لێك تێگەشتن هەیە لە نێوانیاندا.

لە لێدوانەكانی تۆخێل بۆ پەڕەی فەرمی پاریس ووتی: مباپی و نەیمار دوانەیەكی لێك تێگەشتوون لە ڕاهێنانەكان و یاریەكاندا، هەردووكیان پێیان خۆشە پێكەوە یاری بكەن، لە نێو یاریگا جیاوازی درووست دەكەن.

بەردەوام بوو ووتیشی: من هیچ ڕۆڵێكم نیە لە بەرەو پێش چونیان، خۆیان توانایەكی نایابیان هەیە، ئەوان پێكەوە دوانەیەكی نایاب و تۆقێنەر درووست دەكەن.

سەبارەت بە لێدوانەكەی مباپی كە ووتبوی دەمەوێت سەرجەم نازناوەكان ببەمەوە ڕاهێنەرەكەی پاریس ووتی: ئەو گاڵتە ناكات، بەڵام ئەوەی كاری بۆ دەكات و هەوڵی بۆ دەدات ئەوەیە كە سەرجەم نازناوەكان بباتەوە لەگەڵ پاریس و فەڕەنسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button