ئه‌وروپائینگڵته‌را

چاكا: شانازی دەكەم بە یانەكەمەوە

یاریگا: گرانیت چاكا یاریزانی ئەرسیناڵ دووپاتیكردەوە كە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر بە چێڵسی گرنگی خۆی هەبووە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 24ی خولی ئینگلیزی.

دێربی لەندەن كە ستانفۆرد بریدج میوانداری كرد بە یەكسان بوونی هەردوو یانە كۆتایی هات بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا گۆڵەكانی چێڵسی لەلایەن جۆرجینهۆ و ئەزنیلیكویتا وە تۆماركران و گۆڵەكانی ئەرسیناڵیش لە لایەن هەریەك لە مارتینلی و بێرنلیەوە تۆماركران.

چاكا لە دوای یاریەكە ووتی: بە شێوەیەكی جوان یاریمانكرد لە دوای كارتە سورەكە ئەركمان سەختتر بوو ، بەڵام ڕۆحی گەورەی یانەكەمان بینی.

هەروەها ووتیشی: لە نێوان گێمەكاندا باسی ئەوەمان كرد كە دەتوانین بگەڕێینەوە ، بۆیە من شانازی دەكەم بەو یانەیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button