ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رێینیەر ریکۆردێکی نوێ لەگەڵ ریال مەدرید تۆمار کرد

یاریگا
جێسۆس رێینیەر، یاریزانە نوێیەکەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووە گرانترین گواستنەوەی زستانەی مێژووی ئەو یانەیە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە یاریزانە لاوە بەڕازیلیەکە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دوای گواستنەوەی بۆ ریزەکانی مێرنگی، بووە گرانترین گواستنەوەی زستانە لە مێژووی ئەو یانەیە، بە جۆرێک یانە مەدریدییەکە لە مێژوودا لە وەرزی زستان هیچ یاریزانێک بەم پارەیە نەگواستووەتەوە.

پێشتر گرانترین گواستنەوەی ریال مەدرید یان هۆنتلاری هۆلەندی بوو، ئەو کاتەی لە زستانی 2008 بە 27 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەو یانەیەوە کرد بوو.

Back to top button