ئیسپانیا

وێنە و ڤیدیۆ: ئەو یاریگایەی سبەینێ ڕیاڵ لە جامی شا تێیدا یاری دەکات بەفر بە چڕی دایپۆشیوە

یاریگا- وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە لە میانی یارییەکانی گەڕی 32ی جامی شای ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید ڕوو بکاتە یاریگای یۆنیۆنیستاس، بەڵام کەشوهەوای شارەکە لە ئێستادا سەختە و بەفر زۆربەی شوێنەکانی داپۆشیوە، بە یاریگاکەشەوە کە تێیدا میوانداری زلهێزەکەی ئیسپانیا دەکەن.

تا ئێستا بەرپرسانی حوکومی و وەرزشی شارەکە و ئیسپانیاش، هیچ لێدوانێکی فەرمییان لە بارەی دواخستنی ئەو یارییە نەداوە، ئەگەرچی وەک لە وێنە بەدەستهاتووەکاندا دەردەکەوێت، ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە لە ڕێگەوبانەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button