ئینگلتەرا

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا مانچستەر بە پێشێلکردنی یاساکان تۆمەتبار کرد

یاریگا- لە بەیاننامەیەکی فەرمییدا یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد تۆمەتبار کرد بە “کۆنترۆڵ نەکردنی یاریزانەکانی لە هەڵسوکەوتی نەشیاو”.

ئەوەش دوای ئەو ڕووداوە دێت کە هەندێک لە یاریزانەکانی مان یو، لە نێویاندا داڤید دی خیای گۆڵپارێز، بە هەڵەشە و تووڕەبوونەوە گەمارۆی کرایگ پاوسۆنی ناوبژیوانی یارییەکەیان دا لە پای هەژمار نەکردنی فاوڵێک لە دژی ڤان دایک کە فشاری جەستەیی خستە سەر دی خیا و دواتر ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ هەلەکەی قۆستەوە و تۆڕی مانچستەری هەژاند، بەڵام ڤار قسەی خۆی کرد و گۆڵەکەی ڕەت کردەوە.

دی خیا هەر دەستبەجێ کارتی زەردی بە ڕوودا بەرزکرایەوە، یانەکەشی تا ڕۆژی پێنجشەممەی لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی تانە لە تۆمەتەکەی سەری بدات و ڕووبەڕووی سزا نەبێتەوە.

لیڤەرپووڵ توانی بە دوو گۆڵ لەلایەن ڤان دایک و موحەمەد سەڵاحەوە دێربی بەریتانیا لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە و برینی یانەکەی سۆڵشایەریش سەختتر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button