ئه‌وروپائینگڵته‌را

شەڕ لە نێوان مۆرینهۆ و دانی ڕۆز درووست بوو لە ڕاهێنانەكانی تۆتنهام

یاریگا: ڕۆژنامە ئینگلیزیەكانی ئەمڕۆ ئەوەیان ئاشكرا كرد كەوا لە ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەی تۆتنهام شەڕ لە نێوان ڕاهێنەری یانەكە و دانی ڕۆزی یاریزان یانەكە درووست بووە.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی یاریزانەكە توڕە بووە كە مۆرینهۆ لە یاریەكەی پێشوو بەرامبەر واتفۆرد دووری خستەوەو مۆرینهۆش وەڵامی داوەتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل كە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە كە مۆرینهۆ سەرەتا لەسەر خۆ بووە و پێی ووتوەكە لەبەر لایەنی جەستەیی لە یاریەكە دووری خستوەتەوە.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دەنگە دەنگ لە لایەن ڕاهێنەر و یاریزانەكەوە بەرز بووەتەوە ، مۆرینهۆ بڕیاریداوە كە بە تەنها ڕاهێنان بكات تا دۆخەكە ئارام دەبێتەوە و نێوانیان باش دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button