ئه‌وروپائینگلتەرا

ڤان دایك: هەموو ئەوەی لیڤەرپول پێشكەشی كردووە هێشتا هیچ شتێكی یەكلانەكردوەتەوە

یاریگا: بەرگریكاری هۆڵەندی و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە ئاست و ئەنجامی یانەكەی لە خولی ئینگلیزی تا ئێستا.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی دووپاتكردەوە كە هەموو ئەو خاڵانەی تا ئێستا كۆیانكردووەتەوە هیچ مانایەكی نیە تا جامەكە بەرز نەكەنەوە.

ڤان دایك بە پێكەنینەوە: لەگەل چەند یاریزانی لیڤەرپول چاوپێكەوتنتان كردووە سەبارەت بە پرسیاری بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ هەمان وەڵامیان هەبووە.

هەروەها ووتیشی: لە ئێستادا لە شوێنێكی زۆر باشداین بەڵام ئەوە تا ئێستاش هیچ شتێك نیە ، لە كۆتایی وەرز هەموو شتێك یەكلای دەبێتەوە.

لیڤەرپول لە پێشەنگی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ، بە ئەنجامدانی یاریەك كەمتریش 16 خال لە مانچستەر سیتی دووەمەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button