ئیسپانیا

“نێیمار پرسیاری لە هاوڕێ بارسێلۆنیەکانی کردووە سەبارەت بە کیکی سیتین!”

یاریگا- جارێکیتر بابەتی نێیمار و بارسێلۆنا بە گەرمی کەوتەوە بەر باس و ئەمجارەیان یاریزانە بەڕازیلییەکە دەرگایەکیتری بۆ گەڕاندنەوەی بۆ کامپ نو بە ڕووی داهاتووی خۆیدا کردەوە.

ڕاپۆرتەکان لە ئیسپانیاوە، لە بێویشیاندا مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و ئێل کۆنفیدێنسیاڵ، باس لەوە دەکەن نێیمار پرسیاری لە هاوڕێکانی لە بارسا کردووە سەبارەت بە ڕاهێنەری نوێی یانەکە، کیکی سێتین.

ئەوەش دوای یارییەکەیان بەرامبەر گرانادا کە 1-0 سەرکەوتن، وەک یەکەم یاری لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەرە نوێیەکەدا.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی نووسیویەتی کە وەڵامی هاوڕێکانی نێیمار بە تەواوەتی ئەرێنی بووە و دڵخۆشیش بوونە بە سیستمە نوێیەکەی یاریکردنیان بە ڕاهێنەرایەیی سێتین، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکیان نیگەران بوونە بە مامەڵەی بۆردی یانەکە لە دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردی.

نێیمار هاوینی ڕابردووش پرسی گەڕانەوەی بۆ بلاوگرانا وروژاند، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە ڕووی نەدا. لە ئێستاشدا دەنگوباس هەیە کە پاریس سان ژێرمان بۆندەکەی نوێ بکاتەوە و هیوایە کەتەلۆنییەکان بە یەکجاریی ببڕێت لە گەڕاندنەوەی گرانترین یاریزانی جیهان بۆ کامپ نو.

بابەتی زیاتر

Back to top button