ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی : رێینیەر پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد

یاریگا-ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ رێینیەر جیسوسی بەڕازیلی واژۆکرد.

رێنیەر تەنها دوێنێ بوو کە ئاهەنگی ١٨هەمین ساڵرۆژی لە دایکبوونی گێڕا و ئەمڕۆ بەفەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستێک کرد  کە بەرامبەر بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە فلامینگۆوە دەیگوێزێتەوە بۆ مەدرید. هەرچەندە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە مەدرید بەفەرمی راینەگەیاندووە بەڵام ئەوە یەکلابووەتەوە کە گرێبەستەکە واژۆکراوە.

ئەو بڕە پارەیە ٨٠٪ی بۆ یانەکەیە، ١٠٪ بۆ خێزانەکەی و هەروەها ١٠٪ بۆ بریکارەکەی. بەگوێرەی مارکا ناوبراو پەیوەندی بە تیمی دووهەمی ریاڵ مەدرید دەکات لە خولی پلە سێی ئیسپانیا کە لەلایەن راول گۆنزالێز راهێنەرایەتی دەکرێت.

گرنگیدانی مەدرید بەو یاریزانە پاش ئەو ئاستە بەرزە هات کە ناوبراو نیشانیدا لە جامی جیهانی یانەکان و هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلی خوار ٢٣ ساڵ.

رێینیەر لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات و دەچێتە پاڵ هەریەک لە ڤینیسیوس جونیۆر و رۆدریگۆ وەک سێهەم یاریزانی لاوی بەڕازیلی کە لەم دواییەدا پەیوەندیان بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button