ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی خولی ئیتاڵی لە پێشەنگی کێبڕکێی پێلاوی ئاڵتونی دایە

یاریگا-زیاد لە نیوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەورووپا ئەنجامدراون و چیرۆ ئیمۆبیڵ گۆڵکاری لازیۆ لە ریزبەندی یەکەمی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی دایە کە ساڵانە دەدرێت بەو یاریزانەی لەسەر ئاستی خولەکانی ئەورووپا زۆرترین گۆڵ تۆماردەکات.

چیرۆ تەنها لە ١٩ یاری ئەم وەرزەدا خاوەنی ٢٣ گۆڵە. هەژمارکردنی ریزبەندیش بەگوێرەی لێکدانی گۆڵەکانی ئەو یاریزانەیە لەگەڵ قورسی خولەکە. چیرۆ خاوەنی ٤٦ خاڵە بەوپێیەی خولی ئیتاڵی  یەکێکە لە خولە گەورەکان و لێکدانی دووی بۆ دەکرێت. لە پاڵ خولەکانی دیکەی ئیسپانیا،ئینگلتەرا،ئەڵمانیا.

لەدوای ئەو هەریەک لە رۆبەرتۆ لێڤاندۆڤێسکی و تیمۆ ڤێرنەر خاوەنی ٤٠ خاڵن ( ٢٠ گۆڵ *  ٢)

جەیمی ڤاردی خاوەنی ١٧ گۆڵە و ٣٤ خاڵی هەیە. پاشان کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی ١١ گۆڵ لە کۆتا ٧ یاری خۆیدا کۆی گۆڵەکانی گەیاندووەتە ١٦ گۆڵ و بە ٣٢ خاڵ لەدوای ئەوان دێت.

کۆتاجار یاریزانێکی ئیتاڵی ئەو خەڵاتەی بردبێتەوە لە وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧دا درا بە فرانسیسکۆ تۆتی بە تۆمارکردنی ٢٦ گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button