ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا ئەمڕۆ شوێنگرەوەی سوارێز دەستنیشان دەكات

یاریگا: ڕۆژنامە ئیسپانیەكان ئەوەیان ئاشكراكرد كەوا یانەی بارسێلۆنا ئەمڕۆ شوێنگرەوەی لویس سوارێز هێرشبەری یانەكەی دیاریدەكات.

بە پێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك یانە كەتەلۆنییەكە كەوا ئەوەی دووپاتكردەوە ئەمڕۆ ئیدارەی بارسێلۆنا بۆ ئەو مەبەستە كۆدەبنەوە.

هەروەها هەمان ڕۆژنامە ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەبیدال بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە چەند ناوێكی لە بەردەستدایە بۆ پڕكردنەوەی شوێنی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەكە.

لە لیستەكەدا هەریەك لە پیدرۆ ڕۆدریگز و پیاتیك هێرشبەری میلان و پاكۆ ئەلكاسێر دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button