ئینگڵته‌راگرنگترین

ئێڤرا : دوای نۆ ساڵ لیڤەرپوول داوای لێبوردنی لێکردم

یاریگا-پاتریس ئێڤرا بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد ئاشکرایکرد یانەی لیڤەرپوول بەفەرمی نامەیەکییان بۆ ناردووەک بۆ داوای لێبوردن لەسەر رووداوێکی بەر لە نۆ ساڵ.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاشکرایکرد  لەم دواییەدا بەڕێوبەری گشتی لیڤەرپوول پیتەر مۆر بە نامەیەک بەناوی لیڤەرپوولەوە داوای لێبوردنی کردووە بەهۆی  ئەو سوکایەتییە رەزگەپەرستییەکەی بەرامبەری کرا

ئێڤرا بۆ سکای سپۆرت وتی “سەرەتا زۆر دڵخۆش بووم کە جەیمی کاراگەر داوای لێبوردنی کرد وە لەم دواییە نامەیەکیشم لە خودی پیتەر موورەوە پێگەیشت و زۆر کاری تێکردم، تێیدا نوسیبووی هیوادارم زۆر درەنگ نەبێت چونکە نۆ ساڵ لەمەوبەر بووە بەڵام من زۆر خۆشحاڵ بووم پێی. زۆر دڵتەنگ بووم کە ئەوکات یانەیەکی گەورەی وەک لیڤەرپوول پشتیوانی لە کارێکی رەگەزپەرستانە کرد بەڵام ئێستا دەزانم لەوێش کەسانی راستگۆ و بەڕێز  هەن”.

لە مانگی ١٠ی ساڵی  ٢٠١١دا  لە یاری نێوان مان یونایتد و لیڤەرپوول، ئێڤرا لەلایەن لویس سوارێزەوە سوکایەتی رەگەزپەرستی بکرێت بەهۆیەوە سوارێز هەشت یاری سڕکرا و ٤٠ هەزار پاوەند سزادرا بەڵام رێدز سوارێزی بە بێ تاوان لە قەڵەمدا و رەتیانکردەوە تۆمەتباری بکەن..

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button