ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤیکتۆر مۆسز پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد

Yariga App

یاریگا-لە میانەی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا یانەی ئینتەرمیلان  لەگەڵ چێڵسی گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر مۆسز بۆ ئیتاڵیا.

رۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە تەنها پشکنینی پزیشکی ماوە بۆ ئەوەی گرێبەستەکە واژۆبکرێت و بەفەرمی گواستنەوەکە رابگەیەندرێت.

ڤیکتۆر، یاریزانی چێڵسییە و  بە خواستن لە تورکیا یاری بۆ فینارباهچە دەکات بەڵام بەر لە تەواوبوونی ماوەی خواستنەکە چێڵسی رازی بووە بە خواستن بیدات بە ئینتەر بەو مەرجەی ئینتەر لە هاوینی داهاتوودا گواستنەوەکە بکات بە هەمیشەیی و بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ بداتە بلوز.

ناوبراو لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی جارێکیتر یەکدەگرنەوە پاش کارکردنی پێشووتریان بەیەکەوە لە بلوز.

بابەتی زیاتر

Back to top button