ئه‌وروپائیسپانیا

كیكی سیتین بۆ یاریزانەكانی بارسا .. پێویستە لە هەمان ڕۆژی ئەنجامدانی یاریش ڕاهێنان بكەن

یاریگا: كیكی سیتینی ڕاهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یاریزانانی یانەكەی ناچاركردووە كە لە هەمان ڕۆژی ئەنجامدانی یاریش ڕاهێنان بكەن.

بارسێلۆنا میوانداری یانەی گرانادا دەكات لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی لە میانەی یاریەكانی گەڕی 20ی خولی ئیسپانی.

لە بڕیارێكی نامۆ بۆ یاریزانەكانی بارسا كە پێشتر لە سەردەمی ڤالڤێردی بڕیارێكی لەو شێوەیە نەبووە.

وا بڕیارە دوای ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆ لیستی یاریزانەكان بۆ یاریەكە ئاشكرا بكات.

هەمووان لە چاوەڕوانی بینینی یەكەم یاری كیكی سیتین دان لەگەل بارسێلۆنا هەرچەند چەند یاریزانێكێ سەرەكی ناتوانن بەشداری بكەن وەك دی یۆنگ بەهۆی كارتی سوور و سواێز سوارێز لەبەر پێكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button