ئه‌وروپائینگلتەرا

پێش یاریەكەی ئەمڕۆیان…. مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەكە لە پریمەرلیگ

یاریگا: یانەی لیڤەرپول ئێوارەی ئەمڕۆ میوانداری یانەی مانچستەر یۆنایتد دەكات لە یاریگای ئەنفێڵد تایبەت بە خۆی لە میانەی یاریەكانی گەڕی 23ی پریمەرلیگ.

ڕێدز بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ و ئەنجامدانی یاریەك كەمتر پێشەنگی خولەكەی گرتووە، هەرچی یانەی مانچستەر یۆنایتدە لە ڕیزبەندی پێنجەمی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی تەنها 34 خاڵ.

مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانە بە سیستەمی نوێی پریمەرلیگ لە ساڵی 1992ەوە، لە كۆی 55 یاری كە ئەنجامیانداوە لیڤەرپول لە 14 یاری براوە بووە، مانچستەر یۆنایتد لە 28 یاری براوە بووە و لە 13 یاریش یەكسان بوون، تۆڕی شەیتانە سورەكان 61 جار هەژێنراوە و هەروەها لیڤەرپول 77 جار تۆڕی گۆڵەكەی هەژێنراوە.

ستیڤن جیرارد كاپتن و ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپول گۆڵكاری مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەیە بە تۆماركردنی 8 گۆڵ لە دوای ئەو واین ڕۆنی دێت بە تۆماركردنی 6 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button