ئه‌وروپائینگڵته‌را

گواردیۆلا: مانچستەر سیتی جێناهێڵم

یاریگا: ڕاهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كە نایەوێت یانەكەی جێبهێڵێت.

پیپ گرێبەستەكەی لەگەڵ سیتی لە كۆتایی وەرز كۆتایدێت.

لە لێدوانەكانی بۆ تۆڕی سكای سپۆرتس پیپ ووتی: من دەمێنمەوە لەگەڵ یانەكەم بە ڕێژەی %100 ناڕۆم لە سیتی، تەنها مەگەر ئیدارەی یانەكە لە پۆستەكەم دوورم بخەنەوە.

بەردەوام بوو ووتی: من چێژ دەبینم لە كاركردنم لێرە، تەنانەت ئەگەر لە چامپیۆنسلیگیش دووربخرێینەوە و خولیش لەدەست بدەین.

هەروەها ووتیشی: بە بڕوای من كاتی خۆش و كاتی سەختیش هەیە، تۆ هەموو كات ناتوانیت براوە بیت، بەڵام ئەوە گرنگە كە لە داهاتوودا چی دەكەیت چۆن بەرەو پێش دەچیت.

لە كۆتایشدا ووتی: پێویستە ئێستا بیر لە بردنەوەی جامی كاراباو بكەین دواتر جامی یەكێتێ ئینگلتەرا پاشان خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پاڵەوانیەتی زۆر هەیە كێبڕكێی لەسەر بكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button