ئه‌وروپائینگلتەرا

كڵۆپ: من ناتوانم ئەوە دووبارە بكەمەوە كە فێرگسۆن كردی

یاریگا: ڕاهێنەری ئەڵمانی و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی یۆڕگن كڵۆپ پێی وایە كە یانەكەی ناتوانێت ئەو بالادەستیەی مانچستەر یۆنایتد دووبارە بكاتەوە لە سەردەمی سێر ئەلێكس فێرگسۆن.

لیڤەرپول سبەینێ یەك شەممە ڕووبەڕووی مانچستەر یۆنایتد دەبێتەوە لە گەڕی 23ی خولی ئینگلیزی، لە یاریگای ئەنفێڵد تایبەت بە لیڤەرپول، كە یاری چوون لەیاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە مانچستەر یۆنایتد بە ئەنجامی 1-1 كۆتاییهات كە تاكە یاریە لەم وەرزەدا ڕێدز نەیتوانیبێت سێ خاڵی یاریەكە بەدەست بهێنێت تا ئێستا.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكە كلۆپ ووتی: ناتوانین لە ماوەی چەند ساڵێكدا 13 نازناوی خول بەدەست بهێنین وەك سێر ، ئەو شتە تەنها یەكجار ڕوودەدات و دووبارە بوونەوەی نیە.

هەروەها ووتیشی: نامەوێت بەراورد بكرێم بە سێر ئەلێكس فێرگسۆن ئێستا تەواوی بیرم لای بردنەوەی سەرجەم یاریەكانی یانەكەمە.

بەردەوام بوو ووتی: ناتوانین بە تەواوی دەست بگرین بەسەر یاریەكاندا، لە زۆربەی یاریەكاندا بە جیاوازی گۆڵێك یاریەكە دەبەینەوە، بۆیە دەبێت ئەو پەڕی توانامان بەكار بهێنین بۆ كۆكردنەوەی خاڵەكان.

لە كۆتایشدا ووتی: خولی ئینگلیزی خولێكی قورسە، بۆیە شتێكی ئاساییە یانەكان كێبڕكێی بەهێز بكەن بۆ بەدەستهێنانی خولەكە، بەتایبەت ئەم وەرزە لیستەر سیتی ڕكابەرێكی بەهێزە بۆ سەرجەم یانەكان.

ڕێدز لە پلەی یەكەمدایە بە جیاوازی 14 خاڵ لە مانچستەر سیتی دووەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button