ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: ئینتەر میلان گواستنەوەی ئاشڵی یۆنگی ڕاگەیاند
یاریگا- گواستنەوەی ئاشڵی یۆنگ لە مانچستەر یونایتدەوە بۆ ئینتەر میلانی بە شێوەیەکی فەرمی ڕاگەیەندرا.
تۆزێک پێش ئێستا لە پێگە فەرمییەکانی خۆیانەوە هەریەکە لە ئینتەر میلان پێشوازی و مانچستەر یونایتد ماڵئاواییان لە یاریزانە ئینگلیزیەکە کرد و نرخی گواستنەوەکەش وەک لە سەرچاوە جیاوازەکاندا هاتووە 1.5 ملیۆن یۆرۆیە.
یۆنگی تەمەن 34 ساڵ ماوەی هەشت ساڵ و نیوە لە خزمەتی خۆی پێشکەشی مان یو دەکات و بۆ ساڵێکیش کاپتنی یانەکە بوو.