ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاشلی یۆنگ مانچێستەر یونایتدی جێهێشت

Yariga App

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەسەر فرۆشتنی ئاشلی یۆنگ.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سکای سپۆرت، هەردوولا لەسەر ١.٥ ملیۆن یۆرۆ رێککەوتوون و سبەی شەممە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت. ناوبراو لە کۆتایی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی کۆتایی دەهات ومانگی پێشووش گرێبەستیکی یانەکەی رەتکردەوە کە بۆ وەرزێکی دیکە لە ئۆڵد ترافۆرد دەیهێشتەوە.

یۆنگی ٣٤ ساڵ سێهەم یاریزانی بە ئەزموونی پریمەرلیگە کە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستیان کۆتایی دێت و لەلایەن ئینتەرەوە کراونەتە ئامانج. هەریەک لە ئۆلیڤەر ژیرۆ وکریستیان ئێریکسن یش نزیکن لە پەیوەندیکردن بە شۆڕشەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە نێرازوری.

بابەتی زیاتر

Back to top button