یاریگا–
لارۆ سیتیێن، کوڕە گەورەکەی کیکێ سێتیێن راهێنەرە نوێیەکەی یانەی بارسێلۆنایە و خۆی وەک هاندەرانی بلاوگرانا دەناسێنێت.
کوڕەکەی راهێنەری بارسا دەڵێت ” کاتێ باوکم تەلەفۆنی بۆ کردم و پێگووتم کە بووەتە راهێنەری بارسێلۆنا، زۆر خۆشحاڵ بووە، سەرەتا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئەو هەواڵەم بینی، بەڵام بڕوام پێنەبوو و دواتر باوکم خۆی پێی گووتم “.
لاورۆ کە لە یانەیەکی خولی پلە سێ هەرێمی کەتەلۆنیا یاری دەکات ئەوەشی گووت ” کاتی خۆی هاندەری ریال مەدرید بووم، بەڵام دوای بینینی لیۆنێل مێسی بووەتە هاندەری بارسێلۆنا “.