ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانانی سێڤییا رێرەوی رێزلێنان بۆ یاریزانانی ریال مەدرید دروست دەکەن

یاریگا
دوای بەدەست هێنانی ناسناوی سوپەری ئیسپانیا لەلایەن ریال مەدرید، یاریزانانی سێڤییا رێرەوی رێزلێنان بۆ یاریزانانی ئەو یانەیە دروست دەکەن.

هەرچەندە دروستکردنی رێرەوی رێزلێنان بە ئارەزوو دەکرێت و یانەکان سەربەستن لەو کارە، بەڵام یانە ئەندەلوسیەکە بە فەرمی رایانگەیاندووە لە یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر مێرنگی بە بۆنەی بەدەست هێنانی ناسناوی جامی سوپەر، رێرەوی رێزلێنان بۆ یاریزانانی ئەو یانەیە دروست دەکەن و بەم شێوەیە پیرۆزباییان لێدەکەن.

شەممەی هەفتەی داهاتوو ریال مەدرید لە گەڕی بیستەمی لالیگا میوانداری سێڤییا دەکات و ئەو یانەیەش وەکو وەڵامێک بۆ وەفای یاریزانانی ئەو یانەیە کە لە ساڵی 2006 کاتێ ناسناوی یۆرۆپالیگیان بەدەست هێنا ئەم کارە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button