ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌راگرنگترین

” پێکهاتەی یوێفایان دەستکاری کرد بۆ ئەوەی شوێنی رۆناڵدۆی تێدا ببێتەوە “

یاریگا
دوای بڵاوکردنەوەی باشترین پێکهاتەی ساڵی 2019 لەلایەن یوێفاوە، رەخنەیەکی زۆر لەسەر شێوازی پێکهاتەکە گیرا.

مایک کیگان رۆژنامەنوسی بریتانی دەڵێت ” سەرەتا پێکهاتەی باشترینەکانی ساڵی رابردوو ناوی کرسیتیانۆ رۆناڵدۆی تێدا نەبوو و مێسی، مانێ و لێڤاندۆڤسکی هێلی پێشەوەیان پێک دەهێنا، بەڵام بەرپرسانی ئەوروپی دەستکاری پێکهاتەکەیان کردووە لە پێناو ئەو ناوی یاریزانی پۆرتوگاڵی یۆڤێنتۆسی تێدا بێت “.

رۆژنامەنوسەکەی دەیلی مایل ئەوەشی ئاشکرا کردووە سەرەتا ناوی نگۆلۆ کانتێ لە پێکهاتەدا بووە، بەڵام ناوی ئەویان سڕییەوە و رۆناڵدۆیان بە ناحەق زیاد کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button