ئەفریقا

کاتی بەڕێوەچوونی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ڕاگەیەندرا

یاریگا- کاتی بەڕێوەچوونی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ڕاگەیەندرا و ترس کەوتە دڵی ئەو یانانەی ڕیزەکانیان بە یاریزانانی ئەو کیشوەرە تۆکمەیە و لە نێویشیاندا هەندێ لە یانە زلهێزەکانی ئەورووپا.

بە گوێرەی ڕگەیەندراوەکە، پاڵەوانێتیەکە لە مانگی یەنایەری ساڵی 2021 دەست پێ دەکات و تا مانگی فێبرایەری هەمان ساڵ، ئەمەش پێچەوانەی چاپی ڕابردووی جامەکەیە کە لە وڵاتی میسڕ و لە مانگی یۆنیۆ و یۆلیۆ، واتا لە هاویندا، بەڕێوە چوو.

هۆکار بۆ دیسانەوە گەڕانەوە بۆ مانگەکانی سەرەتای ساڵ، وەک لە سەرچاوە جیاوازەکاندا هاتووە، بەو هۆکارەیە کە یۆنیۆ و یۆلیۆ لە کیشوەری ڕەشدا وەرزی بارانبارینی زۆرە.

کەم نین ئەو یانانەی پشت بە ئەفریقییەکان دەبەستن، ئەگەری ئەوە هەیە تا شەش هەفتە لە یاریزانەکانیان بێبەشبن. لە دیارترینیان یانەی لیڤەرپووڵ کە ئەستێرەکانی ئەو کیشوەرەی تێدایە،سادیۆ مانێ و موحەمەد سەڵاح و نابی کیتا.

Back to top button