ئه‌وروپائیسپانیا

خۆشحاڵی یاریزانانی ئەو یانەیەی لە جامی شا رووبەرووی ریال مەدرید دەبنەوە

یاریگا
یاریزانانی یانەی سالامانکای ئیسپانیا دوای ئەوەی یانەکەیان لە تیروپشکی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا بەر ریال مەدرید کەوت ئاهەنگیان گێڕا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی تیروپشکی قۆناخی 32ـی جامی شا یاریزانانی یانەی سالامانکا راستەوخۆ بینەری تیروپشکەکە بوون و لە کاتی بەریەکەوتنی یانەکەیان لەگەڵ ریال مەدرید ئاهەنگیان گێڕا و دڵخۆش بوون، بە هۆی ئەوەی کە بۆ جاری یەکەم لەسەر ئاستی جیهان یارییەکەیان لە کەناڵەکان داگوازرێتەوە.

یانەی سالامانکا لە خولی پلە سێ ئیسپانیا یاری دەکات و بۆ جاری یەکەمە لەمێژوودا رووبەرووی ریال مەدرید ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button