ئیسپانیاگرنگترین

ئەنجامی تیروپشکی جامی شای ئیسپانیا

Yariga App

ئەمڕۆ  یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی قۆناغی  سێهەم جامی شای ئیسپانیای راگەیاند.

جیاواز لە ساڵانی رابردوو ، ئەمساڵ تەنها یەک یاری ئەنجام دەدرێت و شێوازی چوون و هاتن پەیڕەو ناکرێت جگە لە یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕین.  یارییەکە لە یاریگای ئەو یانەیە ئەنجام دەدرێت کە لە خولێکی نزمتر یاری دەکات. ئەگەر هەردوو یانەش لە یەک خولدا بن ئەوا لە یاریگای ئەو یانەیە ئەنجام دەدرێت کە سەرەتا لە تیروپشکەکەدا دەردەچێت.

جیاوازییەکی دیکەی کۆپا دێل رەی ئەمساڵ گۆڕانکاری  دابەشکردنی یانەکانە بەگوێرەی ئاست.  بەشی یەکەم ئەو یانانەن کە بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیان کرد و لە ئاستی یەکەم دێن تێیدا رووبەرووی چوار یانەی خولی پلە دوو دێن لە ئاستی چوارەم

 

ئەنجامەکەش بەم جۆرە بوو

بارسێلۆنا – ئیبیزا

لێگرۆنیس – ڤالێنسیا

کولتورال لیۆنێسا – ئەتڵەتیکۆ مەدرید مەدرید

یونیەنستات سەلەمانکا – ریاڵ مەدرید

لە بەشی دووهەم، کۆتا چوار یانەی پلە دوو کە لە ئاستی چوارەم دان رووبەرووی یانەکانی دیکەی پلە یەک دەبنەوە و ئەنجامەکەش بەم جۆرە بوو

ئێبرۆ – لێگانێس

بادایۆز- ئێیبار

ریکریاتیڤۆ هوێلڤا – ئۆساسۆنا

……

بەشی سێهەم رووبەروبوونەوەی یانەکانی خولی پلە یەکە لە ئاستی دووهەم بەرامبەر  یانەکانی پلە دووە لە ئاستی سێهەم (لە یاریگای پلە دووەکان)

میراندێس – سێلتا ڤیگۆ

تێنریفی- ریاڵ ڤالۆدۆلید

جیرۆنا – ڤیاریاڵ

ئێڵچی – ئەتلەتیک بلباو

زاراگۆزا – مایۆرکا

..

بەشی چوارەم رووبەروبوونەوەی ئەو یانانەی پلەیەکە کە ماون لە پاڵ یانە ماوەکانی دیکە لە سەرجەم ئاستەکان

سیڤیلیا – لیڤانتی

ریاڵ سۆسیداد- ئیسپانیۆل

 

یارییەکانی ئەم قۆناغە  لە رۆژانی ٢١،٢٢،٢٣ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button