ئیسپانیاگرنگترین

نامەی ماڵئاوایی ڤاڵڤێردی

یاریگا-ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی نامەیەکی ماڵئاوایی بۆ یانەکە و هاندەران بڵاوکردەوە پاش دوورخستنەوەی لە ئەرکەکەی وەکو راهێنەری بارسێلۆنا.

دەقی نامەکە

“قۆناغی راهێنەرایەتیم لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هات. دوو ساڵ و نیوی زۆر چڕم بەڕێکرد هەر لە سەرەتاوە. لەو کاتەوە لە  سات و یادەوەری خۆشی و سەرکەوتن و ناسناو بەرزکردنەوەمان  ژیاین و هەندێک جاریش ساتی قورسمان تێپەڕاند. بەڵام لە سەرووی هەمووی دەمەوێت تیشک بخەمە سەر  خۆشەویستی هاندەران کە هەستم پێکرد لە هەموو قۆناغەکاندا.

“دەمەوێت سوپاسی جۆسیب ماریا بارتۆمیوی سەرۆک و تەواوی بۆردی بەڕێوبەرایەتی بکەم بۆ ئەو هەلەی بەمنیان دا تاوەکو سەرکردایەتی ئەم تیمە بکەم و هەروەها متمانەیان لەم ماوەیەدا. هەروەها دەمەوێت سوپاسی  مامەڵە و پشتیوانی هەموو ئەو کەسانە بکەم کە لەم دوو ساڵ و نیوەدا هاوڕێ و هاوکارم بوون، بە تایبەت ئەوانەی لە تیمی یەکەم دا لەگەڵ بوون  و چەندین یادەوەری خۆشمان تۆمارکرد لە شاری وەرزشی و لە گەشتەکاندا. هەروەها بەدڵنیاییەوە دەمەوێت سوپاسی یاریزانەکان بکەم بۆ کار و هەوڵدانیان کە بووە هۆی ئەوەی ئاهەنگ بۆ بەدەست هێنانی چوار ناسناو بگێڕین. هیوای باشترین بەختتان بۆ دەخوازم هەروەها بۆ راهێنەری نوێ کیکی سیتیێن.

باوەشێکی گەرم بۆ هەمووتان

بژی بارسا، بژی کاتالۆنیا

ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی

دوابەدوای شکستەکەی بارسێلۆنا لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید دا و تۆمارکردنی یەک بردنەوە لە کۆتا پێنج یاریدا، یانەی بارسێلۆنا شەوی رابردوو بریاری دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردیان راگەیاند و کیکی سیتیێنی راهێنەری پێشووی ریاڵ بیتس یان لە جێگەی دەستنیشانکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button