ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی دیکەی یۆڤێنتوس تووشی پێکان بوو

یاریگا
دوای پێکانەکەی دێمیرالی بەرگریکاری یانەی یۆڤێنتۆس و دوورکەوتنەوەی تاوەکو کۆتایی وەرز، ماتیا دی چیلیۆش تووشی پێکان بووە.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە بڵاویکردەوە دی چیلیۆی بەرگریکاری یانەکەیانیش تووشی پێکان بووە و لە پشکنینەکانیش دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە لە رانیدا پێکانی هەیە و بەم هۆیەوە لە رۆژانی داهاتوو بە فەرمی وادەی دوور کەوتنەوەی یەکلایی دەکرێتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی یۆڤێنتوس ئاشکرایان کردووە دی چیلیۆ بە هۆی ئەو پێکانەی چەند هەفتەیەک ناتوانێت یاری بکات.

Back to top button