یاریگا-لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دا لە سعودیە، یانەی ریاڵ مەدرید بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە جامی سوپەری وڵاتەکەی بردەوە.
لە دێربی مەدرید و لە یارییەکی بەهێز و توندوتیژدا هەردوولا ماوەی ١٢٠ خولەک نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن پاش ئاستێکی خەیاڵی گۆڵپاریزانی هەردوولا تیباوت کۆرتوا و یان ئۆبلاک.
لە کۆتا خولەکەکاندا بە هێرشێکی پێچەوانە ئەلڤارۆ مۆراتا نزیک بوو لە هەژاندنی گۆڵی ریاڵ تاوەکو فێدی ڤاڵڤێردی بە لێدانێکی توند یانەکەی لە شکست پاراست بەڵام رووداوەکە توندوتیژی و پێکدادانی هەردوولای لێکەوتەوە.
لە میانەی لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا ریاڵ مەدرید ٤-١ شکستی بە ئەتڵەتیکۆ هێنا و بۆ ١١هەمین جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامەکە.
جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ یەکەمجار بە بەشداری چوار یانە بەڕێوەچوو. تێیدا دوو یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بە شکست هێنا بە یانەکانی بارسێلۆنا و ڤالێنسیا خۆیان گەیاندبووە یاری کۆتایی.