بۆ یەکەمجار جامی سوپەری ئیسپانیا بە بەشداری چوار یانە لە وڵاتی سعوودیە بەڕێوەچوو. یانەی ریاڵ مەدرید پاش شکست هێنان بە ڤالێنسیا و ئەتڵەتیکۆ مەدرید بووە پاڵەوانی جامەکە.
جیاواز لە رابردوو کە جامەکە لە نێوان براوەی خول و جامی شا دا بەڕێوەچوو، بۆ ئەم وەرزە و دوو وەرزی داهاتوو ئەو جامە لە نێوان دوو یانەی پلەی یەکەم و دووهەمی خول لەگەڵ یەکەم و دووهەمی یاری کۆتایی جامی شا بەڕێوەدەچێت.
بەرپرسانی تۆپی پێی ئیسپانیا گرێبەستێکیان بۆ سێ وەرز لەگەڵ سعوودیە واژووکردووە و بەرامبەر بەڕێوەچوونی ئەو پاڵەوانێتییە بۆ سێ ساڵ لە وڵاتەکەیاندا بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن.
لە یەکەم ساڵی گرێبەستەکەدا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید گەیشتنە کۆتایی لە کاتێکدا هیچ کامێکیان براوەی دوو پاڵەوانێتییەکە نەبوون. خەڵاتە دارییەکانیش بەگوێرەی ئیڤینینگ ستاندارد بەم جۆرەن
بەشداربوون :
ریاڵ مەدرید ٦.٨ ملیۆن یۆرۆ
بارسێلۆنا ٦.٨ ملیۆن یۆرۆ
ئەتڵەتیکۆ مەدرید ٤ ملیۆن یۆرۆ
ڤالێنسیا ٢.٤ ملیۆن یۆرۆ
…
بردنەوەی یاری پێش کۆتا : ٨٠٠ هەزار یۆرۆ
…
خاوەن پلەی دووهەم : ٢ ملیۆن یۆرۆ
خاوەن پلەی یەکەم ٣ ملیۆن یۆرۆ
یانەی ریاڵ مەدرید بە تێكڕای بڕی ٩.٦ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.