ئیتاڵیائینگلتەرا

ڤیدیۆ: ئێریکسن ماڵئاوایی لە تۆتنهام کرد

یاریگا-کریستیان ئێریکسن زۆر نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت ناوبراو ماڵئاوایی لە هاندەرانی سپێرز دەکات.

ئەستێرە دانیمارکییەکە گەیشتووەتە رێککەوتن  لەسەر گرێبەستێک بۆ چوار وەرز و نیو لەگەڵ ئینتەرمیلان دا، پاش یارییەکەی لیڤەرپوول کە بە شکستی تۆتنهام کۆتایی هات، ئێریکسن چووە لای هاندەران و ماڵئاوایی لێکردن.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت ئێریکسن سەرەتا داوای ٨.٥ ملیۆن پاوەندی ساڵانەی کردووە وەک مووچە بەڵام دواتر رازی بووە بە ٦.٥ ملیۆن. وە نرخی ناوەڕاستکارە ٢٧ ساڵەکە نزیکەی ١٧ ملیۆن پاوەند دەبێت. ئەمە لە کاتێکدا لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەل تۆتنهام بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button