ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
میلان گۆڵپارێزێکی پریمەرلیگی گواستەوە
یاریگا-ئەسمیر بێگۆڤیج گۆڵپارێزی پێشووی چێڵسی و ئێستای بۆرنماوس گەیشتووەتە میلانۆ بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ئەیسی میلان.
هاتنی بێگۆڤیج هاوکاتە لەگەڵ رۆیشتنی پیپی رێینا بۆ ریزەکانی ئەستۆن ڤیلا. ناوبراو ١٨ مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ بۆرنماوس و گواستنەوەکەی بەخواستن دەبێت تاکۆتایی وەرز. ئەمەش لە کاتێکدا ناوبراو تازە لە خواستنێکی دیکە گەڕاوەتەوە لە یانەی قەرەبەگی ئازەربایجانی.
بێگۆڤیج پشکنینە پزیشییەکان ئەنجام دەدات و لەباری نەبوونی هیچ کێشەیەکدا راستەوخۆ گرێبەستەکە لەگەڵ میلان واژوودەکات.