ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئینتەر و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی ژیرۆ زۆر نزیکن
یاریگا-وابڕیارە ئۆلیڤەر ژیرۆ پریمەرلیگ جێبهێڵێت و پەیوەندی بە ئینتەرمیلانی ئیتاڵییەوە بکات. هەردوو یانەی چێڵسی خاوەن و ئینتەریش تەواو نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سکای سپۆرت، جیاوازی نێوان هەردوو یانە کەمبووەتەوە بە جۆرێک ئینتەر نرخەکەی گەیاندووەتە چوار ملیۆن یۆرۆ و چێڵسیش نرخەکەی دابەزاندووە بۆ پێنج ملیۆن. بەوەش تەنها ملیۆنێک جیاوازییان ماوە.
ئەمە لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە هێرشبەرە فەرەنسییەکە و یانەی کڕیار گەیشتوونەتە رێککەوتنی نێوان خۆیان و ژیرۆ رەزامەندی نێشانداوە لەسەر گرێبەستێک بۆ دوو ساڵ و نیو.
یاریزانە ٣٣ ساڵەکە لە ریزی یەدەگەکانی چێڵسی دابوو لە یاری ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر بێرنلی کە بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی بلوز کۆتایی هات.