ئه‌مریکا

یاریزانێکی ئەمریکی لە ئوسترالیا بوو بە نێچیری قرشەکان!

یاریگا- دوای دیارنەمانی یاریزانی ئەمریکی ئیریک بێریگیتی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، دواتر تیمی فریاگوزاری ئوسترالیا کە بۆ دیارنەبوویەکیتر دەگەڕان، جەستەی ناوبراویان لە بەردەم قرشەکاندا دۆزیەوە.

ئێریکی تەمەن 21 ساڵ، کە پاڵەوانی خولی کۆلێژ و زانکۆکانی ئەمریکایە بۆ ساڵی 2016/17 لەگەڵ تیپی هاستینگ برۆنکۆس، بە مەبەستی وەرگرتنی پشووەکانی سەری ساڵ لەگەڵ هاوڕێکانیدا ڕووی کردبووە کەناراوەکانی ئوسترالیا، لە ڕۆژی 2ی ئەم مانگە دوای ئەوەی لەسەر تاوێرەکانی کەنار دەریا بەر دەبێتەوە ناو ئۆقیانووسەکە، هەوڵی و تەقەلای هاوڕێکانی بێ ئاکام دەبێت بۆ ڕزگارکردنی.

ئەم ڕووداوەی ئیریک لە کاتێکدایە پێشتر پیاوێکی تەمەن 57 ساڵ بە ناوی گاری جۆناسان دەکەوێتە بەر پەلاماری قرشێکی سپی زەبەلاح، کاتێک کابرا لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەبێت لەسەر ڕۆخی دەریاکە.

بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەنووسی جۆناسان، تیمی گەڕان و فریاگوزاری ئوسترالیا بە ڕێککەوت دەبینن سێ قرش لەسەر جەستەیەک کۆبوونەتەوە، دوای پشکنین دەرکەوتووە تەرمی ئیریکە نەک جۆناسان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە جیاوازەکان، ئەمە یەکەمین ڕووداو نییە لەم چەشنە، بۆیە دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا بڕیاریان داوە بە داخستن و قەدەغەکردنی کەناراوە مەترسیدارەکە بەهۆی زۆری قرشەکان و نزیکبوونەوەیان لە کەنار.

بابەتی زیاتر

Back to top button