ئیسپانیا

چوار یاریزانی مەدرید گەڕانەوە

مەدرید چەند یاریزانێکی لە پێکان چاکبووەوە و جارێکی دیکە پێکهاتەی یانەکە بۆ دۆخی ئاسایی گەڕایەوە.

ڤاران و مۆدریج و کرووس و ئەسێنسیۆ لە یاری رابردوو بەهۆی پێکان بەشدارنەبوون بەڵام گشتیان لە یارییەکەی بەرامبەر بە ڤالێنسیا ئامادە دەبەن.

ئەوەی تاکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە پێکهاتەی یانەکە، کۆرتوای گۆڵپارێزە و لەبری ئەو ناڤاس بەشدار دەبێت.

سبەی چوارشەممە، مەدرید دەبێتە میوانی ڤالێنسیا و یارییەکی دیکەی خولی ئیسپانی ئەنجام دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button