گواستنەوەی برونۆ فێرناندێز بۆ مانچستەر یونایتد نزیکە لە یەکلایی بوونەوە

یاریگا- ئاماژەکان و هەواڵەکان لە ئینگلتەراوە لە هەموو کات زیاتر بەهێز و گەرمترن لە بارەی پەیوەندیکردنی برونۆ فێرناندێز لە سپۆرتینگ لیسبۆنەوە بە مانچستەر یونایتد.
سکای سپۆرتس لە سەرچاوەی نزیکەوە لە پورتوگال ئەوەیان زانیوە کە یانە پورتوگالییەکە بەهۆی پێویستی داراییەوە دەستبەرداری یاریزانە تەمەن 25 ساڵانەکەیان دەبن.
دواتر ڕیۆ فێردیناندی بەرگریکاری پێشوتری مان یو لە تویتەری خۆیەوە بە پەرۆشەوە ناوی یاریزانەکەی بە درێژکراوەیی نووسی وەک ئاماژەیەک بۆ هاتنی بەرەو مانچستەر.
گواستنەوەی فێرناندێز لەم ساتەدا گرنگی خۆی دەبێت بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی هێڵی ناوەڕاستی مانچستەر یونایتد بەتایبەت دوای پێکانە درێژخایەنەکەی سکۆت ماکتۆمینای و پۆڵ پۆگبا و دابەزینی ئاستی جێسی لینگارد.
یاریزانەکە لە کۆی 21 یاری لەگەڵ لیسبۆنە لەم وەرزەدا، توانیویەتی 13 گۆڵ تۆمار بکات و 7 گۆڵیش دروست بکات لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.