ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

ئارۆن ڕامسی جیاوازیی نێوان سێریائەی و پریمەریلیگ ڕوون دەکاتەوە

یاریگا- ئارۆن ڕامسی وێڵزیی جیاوازیی نێوان خولی ئیتاڵی و ئینگلیزی دەخاتە ڕوو.

ڕامسی کە سەرەتای ئەم وەرزە بە خۆڕایی لە ئارسیناڵەوە ڕووی کردە یوڤێنتوس، بۆ سکای سپۆرتس خۆی دا لە باسی جیاوازی نێوان دوو خولەکە و دا و، گوتی: “لە ڕووی تەکتیکەوە خولی ئیتاڵی باشترە، زۆربەی یانەکانی ئێرە زۆر لە قووڵایی بەرگریەوە یاری دەکەن. بۆیە دەبێت بە زۆر شێوازی جۆراوجۆر هەوڵ بدەیت تا بتوانی ئەو تێکەڵە چڕوپڕێی بەرگریی بشکێنیت. لە خولی ئینگلیزیدا مەودای زۆر دروست دەبێت، بەڵام من سەرسەمامم بە خولی ئیتاڵیی لە ڕووە هونەریەکەیەوە.”

ناوەڕاستکارەکەی یوڤی لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 14 یاری ئەنجام داوە و دوو گۆڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button