ئیتاڵیا

ناپۆلی بە بێ نیوەی یاریزانەکانی رووبەرووی لازیۆ دەبێتەوە

یاریگا-یانەی ناپۆلی بەدەست قەیرانێکی قوڵی پێکانەوە دەناڵێنێت بەر لە یارییە ئاگرینەکەی لازیۆ.

ئەلێکس میرێتی گۆڵپارێز، کالیدۆ کۆلیبالی و نیکۆڵاس ماکسیمۆڤیج تووشی پێکان هاتوون. ئەمین یونسی هێرشبەری نەخۆشە و تووشی تا هاتووە.  فەوزی غوڵام و درایس مێرتێنس پێشتر دابڕابوون و  کێڤن مالکویت یش پێکانی درێژخایەنی هەیە.

ئەم بارودۆخەی پارتینۆپی لە کاتێکدایە لە کۆتا پێنج یاری خولی ئیتاڵیدا تووشی سێ شکستی هەیە و پێویستی بەم سەرکەوتنەیە تاوەکو کەمێک خۆی لە پلەکانی پێشەوە نزیک بکاتەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ لازیۆ کەمبکاتەوە. هەڵۆکان خاوەنی پێنج سەرکەوتنن لە کۆتا پێنج یاریدا و  ١٥ خاڵ لە پێش ناپۆلین لە پلەی سێهەمدان.

یارییەکە سبەی  شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو بەڕێوەدەچێت لە خاکی لازیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button