ئینگلتەرا

بەڕێوبەرانی مان یونایتد زۆر توڕەن لە لینگارد

یاریگا-جێسی لینگارد خۆی خستووەتە کێشەیەکی گەورە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی پاش بڕیارێکی ئەو یاریزانە.

لینگارد رایگەیاند  بریکارەکەی دوورخستووەتەوە و لەمەودوا مینۆ رایۆڵا نوێنەرایەتی دەکات، ئەمەش بە ماوەیەکی کەم پاش لێدوانێکی توندی رایۆڵا دژی یونایتد.

بریکارە ئیتاڵییەکە وتبووی “مان یونایتد ماڕادۆنا و پێلێ ش دەکوژن نەک پۆگبا و هەرگیز جارێکی دیکە یاریزانەکانم نادەم بەو یانەیە” ئەم لێدوانەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بەگوێرەی ئەتلەتیک بەڕێوبەرانی یونایتد بەجۆرێک توڕەن کە هەست بە “قێزەونی” دەکەن لە بڕیارەکەی لینگارد دا، ئەگەری ئەوەش هەیە ئەم کارەی ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە دەنگۆی رۆیشتنی خێراتر بکات.

لینگارد ماوەی ساڵێک زیاترە گۆڵ و ئەسیستی بۆ یانەکەی نیە و تا دێت کەمتر  لە پلانەکانی یانەکە بەدی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button